zagros news agency

وەزارەتی بەرگری تورکیا: هەشت سەربازمان بەهۆی ژەهراوییبوونەوە مردن

 

دووشەممە، 7-7-2025، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە بەهۆی ژەهیراویبوونەوە مردوون بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە، ئەمەش لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردن بووە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان لەوکاتەدا غازی میتانیان هەڵمژیوە .

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی گەڕان و دۆزینەوەی روفاتی سەربازێکی تورکیا ڕوویداوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کوژرابوو.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە، 11 سەربازی دیکە کە غازیان لە ئەشکەوتەکەدا هەڵمژیوە و ژەهراویبوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەی پێویست.

ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە کە سەربازەکان بەدوای پاشماوەی سەربازێکدا دەگەڕان کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2022 لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە لەو ناوچەیە کوژرابوو، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاندبوو، “لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لەو ئەشکەوتەدا کە 852 مەتر بەرزە، پەکەکە پێشتر وەک نەخۆشخانە بەکاریهێناوە، 19 لە سەربازمان بەرکەوتەی غازی میتان بوون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

71%ی دەرچووانی ئافرەت لە ئێران بێکارن

یاسین

محەمەد عامر دێرەشەوی : ‎هەلبژارتنا جێگرێن سەرۆکێ پەرلەمانێ عیراقێ روویێ عیراقا مەترسیدار بۆ جڤاکا نێڤدەولەتی ئاشکرا كر

گوران

ئەمەریکا و ئوردن له‌ ڕێی په‌ره‌شووته‌وه‌ یارمەتی زیاتریان گه‌یاندووه‌ته‌ غەززە

سەڵاح