لەویس دیازی ئەستێرەی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ لەکۆتاییدا قسەی خۆی کرد دەربارەی مەرگی دیاگۆ جۆتای هاوڕێی،کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هاندەرانی لیڤەرپولەوە ڕەخنە و تەشەرێکی زۆر ئاڕاستەی دیاز کرا بەهۆی بەشداری کردنێک لە ئاهەنگێک،که هاوکات بوو لەگەڵ مردن و پرسەی دیاگۆ جۆتا.
دیاز لە لێدوانێدا دوای گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپول بە مەبەستی ئامادەکاریەکانی ڕێدز بۆ وەرزی نوێ وتی”من زۆر دڵتەنگم بە مردنی جۆتا ئەو هاوڕێی نزیکی من بوو،کە هاتم بۆ ئێرە جۆتا یارمەتیەکی زۆری منیدا و وەکو خێزانێک مامەڵەمان دەکرد
هیوای دڵنەوایی و ئارامی بۆ بنەماڵەکەی دەخوازم لەم حاڵەدا،کە دەزانم ئازارێکی زۆری هەیە”.
ئەم قسانەی دیاز لەم کاتەدا وەکو وەڵامێک بوو بۆ ئەوانەی ڕەخنەیان لێدەگرت،بەڵام پێناچێ ئەم وەڵامەی لویس دیاز بتوانێ دڵی هاندەرانی ڕێدز هێور بکاتەوە و ئێستاش هاندەرانی یانەکە داوا دەکەن بە زووترین کات لویس دیاز بفرۆشن چونکە پێیان وایە کەسی سپڵە و بێ وەفا نابێت لەو یانەیە بێت.
“سەرکار ڕێبوار”

