لەنێو ڕاپۆرتێکی “ئێل چیرینگویتۆ”ی ئیسپانی هاتووە یانەی بارسێلۆنا دوای ئەو هەموو هەوڵەی بۆ گواستنەوە نیکۆ ویلیامز،کە لەکۆتاییدا شکستی هێنا و ویلیامز بۆندەکەی لەگەڵ بلباو تاکو 2035 نوێ کردەوە ئێستا بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی مان سیتی دەکاتە ئامانج پێیوایە گونجاوترین بژاردەیە بۆ یانەکە.
لە ڕۆپۆرتەکەدا ناوی جاک گرێلیشی یاریزانی مان سیتی هاتووە،کە بارسێلۆنا بە هێنانی ئەو یاریزانە ئینگلیزیە دەیەوێت لێک تێگەییشتنـێکی باش دروست بکات لە نێوان باڵەکان و باڵی چەپی هێرشبەری تیپەکە ئەمانەتی گرێلیش بکات و لەگەڵ لامین یەماڵی یاریزانی باڵی ڕاستی تیپەکە دوانەیەکی تۆقێنەریان پێ دروست بکات.
ڕاپۆرتە ئەوەشی وتووە،کە ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە گرێلیش ئێستا بۆ یانەکە زۆر گونجاوە بەپێی ئاست و تەمەن و یاری کردنی بۆیە دەستیان کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ مان سیتی و بارساش ئامادەیە 40 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ گواستنەوەی گرێلیشی تەمەن 29 ساڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

