zagros news agency

ئۆبامیانگ دەیەوێت گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت نیوز، پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ ئەستێرەی گابۆنی دەستیکردووە بە دانوستانی جددی لەگەڵ ئیدارەی یانەی قادیسیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا. ئەمەش دوای وەرزێکی سەرکەوتوو دێت کە لەو ماوەیەدا لە ٣٦ یاریدا ٢١ گۆڵی تۆمارکرد.

ئۆبامیانگ کە هاوینی ڕابردوو لە یانەی مارسیلیا پەیوەندی بە یانەی قادیسیە کرد، دوای ئەوەی لە 51 یاریدا بۆ یانە فەرەنسییەکە 30 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەبوو، پاشان گرێبەستی دوو ساڵەی واژۆکرد لەگەڵ قادسیە.

یاریزانە تەمەن 36 ساڵەکە سەرنجی زۆری یانەکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و تورکیای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و ئەگەری هەیە بەم نزیکانە بگەڕێتەوە بۆ خولێکی ئەوروپی ئەگەر بەفەرمی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا گەیشتەوە دووەمی ڕیزبەندی

یاسین

روونکردنەوە لە یانەی وەرزشی هەولێرەوە

دڵشاد