zagros news agency

راگەیەندراوی فەرمیی نووسینگەی سوودانی: لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان پێکهێنرا

 

نووسینگەی سوودانی سەبارەت به کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پرسه هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه.

نووسینگەی سوودانی دەڵێت: وەک پابەندبوونێک لە حکومەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دوو رەشنووسی کرد، کە یەکەمیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵییەوە پێشکەشکراوە و دووەمیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و تایبەتن بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و خۆجێیکردنیانەوە.

نووسینگەی سوودانی رایگەیاند: دوابەدوای ئەمە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سوودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و داد و تەندروستی، بۆ تاوتوێکردنی ئەو دوو رەشنووسه لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، بە مەرجێک لیژنەکە راسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڕیاری گونجاو بدرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

ڕۆناڵدۆ پەیامێک بۆ ئەمۆریم و مانچستەر یونایتد دەنێرێت

یاسین

سامان فارس : دەمانەوێت داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتی ئەو شارە بێت

گوران