zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/7/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا کرد.

له‌ ته‌وره‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خسته‌ سه‌ر دۆخ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌ و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.

پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ترى ئه‌منى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ژمارەیەک پۆلیس کوژران و بریندار بوون

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالى باديناندا

یاسین