zagros news agency

ناسا زیاتر لە دوو هەزار کارمەندی پسپۆڕ و شارەزای خۆی دەردەکات

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری “پۆلیتیکۆ”، ئاژانسی بۆشاییی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) لە چوارچێوەی پلانێکی بەرفراوان بۆ کەمکردنەوەی کارمەندان، بڕیارە دەستبەرداری لانی کەم ٢١٤٥ کارمەندی باڵا و پسپۆڕی خۆی ببێت.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئەمریکا لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا پێشنیازی کەمکردنەوەی بودجەی ناسای بە ڕێژەی ٢٥٪ و سڕینەوەی زیاتر لە ٥٠٠٠ هەلی کاری کردووە.
ئەگەر کۆنگرێس ئەم پڕۆژەیاسایە پەسەند بکات، ناسا ناچار دەبێت بە کەمترین بودجە و هێزی مرۆیی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە درێژە بە کارەکانی بدات.
شارەزایان هۆشداری دەدەن، ئەم کەمکردنەوانە نەک تەنیا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پڕۆگرامەکانی گەڕان و دۆزینەوە لە بۆشاییی ئاسماندا دەبێت، بەڵکوو پێگەی جیهانیی ئەمریکاش لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بۆشاییی ئاسماندا دەخاتە مەترسییەوە. بە گوتەی شیکارکەران، دەرکردنی هێزی کارامە و خاوەن ئەزموون، ناسا لە دەیان ساڵ زانست و شارەزاییی بێهاوتا بێبەش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

هیلال چاوەڕێی ئۆسێـمێـنە

یاسین

دوای کۆچی دوایی ئۆندەر؛ دەم پارتی بەڵێنی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات، ئاکپارتیش باس لە چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح