بەگوێرەی بەرنامەی کار، بڕیار وابوو کاتژمێر ١ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
تاوەکو ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان نییە و بڕیاری کۆتاییان لەبارەی پێکەوە بەشداریکردن یان بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەداوە, پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماددەی خۆی دەربریوە.
لەمباریەوە شێروان دووبهردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تاوەکو ئێستا هیج رێنماێکمان بۆ نە هاتووە لە سەر بەشداری کردن یاخود بەشداری نە کردن لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوەرێ دەکەین کە هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان یەک هەلوێستبین لەسەر ئەو زولمەی کە دەکرێت بەرامبەر بە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، ئیمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین و لە فراکسیۆنین، چاوەرێی بریارت سەرۆک بارزانی و لایەنە سیاسیەکانین کە پێکەوە یەک هەلوێست بین کە پێکەوە بایکۆت بکەین یان بەشداری بکەین چاوەرێی بریاری سەرکردەی سیاسیمان چی دەبێت ئێمە چاوەرێینە.
هەروەها شێروان دووبهردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان تاوەکو ئێستا یەک هەلوێستمان هەیە جگە لە نەوەی نوێ، ئێمە وەکو پارتی چاوەرێی بریاری سەرکردایەتی خۆمانین کە هەماهەنگن لەگەل لایەنە سیاسیە کوردیەکان بەتایبەت برایانی یەکێتی کە چاوەرێنیە ببێتە یەک هەلوێست لە بەرامبەر ئەو زولمەی کە بەغدا دەیکات، کە ئاشکرایە بابەتەکە سیاسیە، چونکە هیچ برکەی یاسای بوودجە و یاسای دەستوور نیە کە ماف بداتە بەغدا کە زیاتر لە دوو مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رابگرێت.
رێباز یونس

