zagros news agency

شارەوانیی هەولێر: سبەی دەست بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەكرێ

 

بەرپرسێكی شارەوانی ئاشكرای دەكات، سبەی لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەزار و 500 پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14/7/2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “سبەی سێشەممە 15/7/2025، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەکات، وەک یەکەم قۆناغ سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە، دەست پێدەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

تیکتۆکچییەک دەستگیر کرا

یاسین

ئەپڵ وەشانی نوێی iOS 26.4 بە فەرمی بلاوکردەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەرزی

سەڵاح