zagros news agency

خواردنی ژەمی بەیانی چۆن کاریگەری لەسەر کێش دەبێت

ژەمی بەیانی ئەگەر بە شێوازێکی دروست بخورێت یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوە و دابەزاندنی کێش لە رێگای کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و پێدانی وزەیەکی زۆر بە جەستە.

‎ماڵپەڕی” santé”لەبابەتێکی تەندروستیدا بڵاویکردووەتەوە، خواردنی ژەمی بەیانی یارمەتیدەرە لە تێکشکاندنی کاربۆهیدرات، چەورییەکان و دروستکردنی ووزەی پێویست بۆ جەستە، بۆیە دەبێت ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک دوای هەستان لە خەو نانی بەیانی بخورێت، چونکە لەم کاتەدا جەستە بڕێکی زۆری چەوری دەسوتێنێت بە خێراییەکی زیاتر لە کاتەکانی دیکەی ڕۆژ.

‎هەروەها گەر ئەو خواردنەی لە ژەمی بەیانیدا دەخورێت بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدابێت یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی هەستی برسییەتی بۆ کاتێکی زۆر لە ڕۆژدا، جگە لەوەش خواردنی مۆز لە بەیانیاندا وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت و یارمەتیدەرە لە سوتاندنی بڕێکی زۆری چەوری لە جەستەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Fighter” لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە

ART

یەکێتیی ئەورووپا سزاكانی سەر ڕووسیای درێژکردەوە، هۆكاره‌كه‌شی خسته‌روو

سەڵاح

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART