کیڤن دی برۆین لە یەکەم ڕۆژی مەشق و ڕاهێنانەکانیدا لەگەڵ ناپۆلی سەرنجی هاندەرانی بەلای راکێشا، یەکەم کەس بوو کە هات و دواهەمین کەس بوو کە ڕۆشت، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ خواستی جددی بۆ ئەوەی توانای خۆی بسەلمێنێت بۆ هاندەرانی ناپۆلی.
ئەستێرە بەلجیکییەکە کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی ناپۆلیەوە کرد، هەوڵدەدات توانای خۆی بسەلمێنێت بۆ سەرکردایەتیکردنی هێڵی ناوەڕاست و زیادکردنی ئەزموونی بەرفراوانی خۆی بۆ تیپەکە، لەکاتێکدا یانەکە چاوەڕێی وەرزێکی بەهێز و ڕکابەرییەکی بەتوانای لێدەکەن چ لە ناوخۆ و چ لە ئەوروپا.
دی برۆین وەرزی ڕابردوو 40 یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی ئەنجامدا و شەش گۆڵی تۆمارکرد و 8 ئەسیستیشی کرد،لەکاتێک لەگەل مان ستی باشترین ئاستی پێشکەش دەکرد.

