zagros news agency

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لەهەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک دەکات

 

دوێنێ شەو لە نێو یاریگای شەعب لە بەغدای پایتەختی عێراق لە یاری کۆتایی جامی عێراق هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە بۆ ئاڵەنگاری کردن لە پێناو بەدەست هێنانی جامی عێراق.

 

90 خولەکی کاتی یاسایی یاری بەبێ گۆڵ کۆتایی هاتوو دوای زیاد کردنی دوو گێمی تریش هیچ شتێک نەهاتە ئاراوە لەکۆتاییدا لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە ناوچەی سزا یانەی دهۆک توانی وەکو یەکەم یانەی کوردی لە مێژوودا ببێتە پاڵەوانی جامی عێراق.

 

لە پەیامێکیدا سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەردوو یانە کرد و فەرمووی
“ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان
پیرۆزباهییەكا گەرم ل هەردوو یانێت دهۆك و زاخۆ دكەم بۆ ڤێ سەركەفتنێ یا بدەستڤه‌ ئینای. گەهشتنا هەوە بۆ یارییا دویماهیێ، جهێ دەستخۆشیێ و سەركەفتنا كوردستانێیە”.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی برۆنۆ فێرناندێز دیاریکرا

یاسین

لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بڵاودەکرێتەوە

سەڵاح