zagros news agency

مان سیتی شوێنگرەوەی ئیدرسۆنی دیاری کرد

 

ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، داهاتووی ئیدرسۆن گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی نادیارە، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا یانەی گەلەتەسەڕای گفتۆگۆی کرد بوو لەگەڵ ئیدرسۆن،کەئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی مان سیتی بەدوای گۆڵپارێزێکی نوێدا بگەڕێت.

یانە ئینگلیزییەکە جەیمس ترافۆرد بە باش دەزاناێت بۆ ستی کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە نزیکەی ١٧ ملیۆن یۆرۆ بە بێرنلی فرۆشتبوو. لەو کاتەوە لە دوای دوو وەرزی ناوازەی بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی بەرزبووەتەوە، لەو ماوەیەدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە بەرزکردنەوەی ئاستی یانەکەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لە ئێستاوە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەستیپێکردووە، یانەی مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی نزیک لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بۆ ئەوەی دووبارە گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزە تەمەن 22 ساڵەکە بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 10ـمان ڕادەستی بەغدا كرد

سەڵاح

کەشناسی: هەفتەی داهاتوو هاوین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دەگەنە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی

گوران

هانزی فلیک؛بردنەوەی چامپیۆنزلیگ خەونێکە

sarkar