zagros news agency

پۆلیسی ئوردن بەگازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە

 

پۆلیسی ئوردن گازی فرمێسکڕێژی بۆ دوورخستنەوەی سەدان خۆپیشاندەری ئوردنی بەکارهێنا، کە بەرەو باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە عەممانی پایتەخت دەڕۆیشتن، ئەمەش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززە و زیادبوونی کوشتنی خەڵکی مەدەنی.

ڕۆژی یەکشەممە، 24ـی ئادار، دەسەڵاتدارانی ئوردن هێزێکی زۆری ئەمنییان بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو خۆپیشاندەرانە بڵاوکردەوە کە لە مزگەوتی ئەلکالوتی لە عەممانی پایتەخت گردبوونەوە و بەنیازبوون بەرەو باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بەڕێکەون. لەدژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەکاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆی توندی ئەمنی بەدەوری باڵیۆزخانەکەدا لێیان دراوە و ژمارەیەکی دیکەش دەستگیرکراون.

ڕۆژانە خۆپیشاندەران لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیلدا کۆدەبنەوە، هەمیشە خاڵی هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە ئیسرائیل بووە لە کاتی نائارامییەکانی غەززە و ناوچەکانی فەڵەستین.

س/حوڕە

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەناو نوێنەری زەردەشتیە تۆمار دەکات

یاسین

شاندی ئیمرالی گەیشتنە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

یاسین

یەکێتی ئەوروپا کێشە بۆ کۆمپانیای Apple دروست دەکات

یاسین