ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی 3ی 2024، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیای له هه‌ولێر كرد و په‌یامی هاوخه‌می گه‌یاند.
ڕۆژی شه‌ممه 23ی 3ی 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سه‌ر مۆسکۆ دەکەم.
گوتیشی، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.
شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو، له مۆسكۆ له هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا بۆ سه‌ر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ 133 كه‌س كوژران و زیاتر له 156 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.