zagros news agency

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری دەکات

 

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 22ی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

سەڵاح

وەزیرێکی ئیسرائیل : سنورەکانی رێکەوتن نامەی سایکس- پیکۆی ١٩١٦ بێ مانان

گوران

وەزیری نەوت: زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە

سەڵاح