zagros news agency

ئێران؛ ٥٠ شار ڕووبەڕووی قەیرانی بەرچاوی ئاو بوونەتەوە

گوتەبێژی پیشەسازیی ئاوی ئێران ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی بارانبارین کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ئاوی ژێرزەوی داناوە، بە جۆرێک کە ئاوی هاتوو بۆ بەنداوەکان زیاتر لە ٤٠٪ کەمی کردووە و کۆگاکانی ئاویش ڕووبەڕووی نزیکەی ٢٠٪ کەمبوونەوە بوونەتەوە.
ناوبراو گوتیشی: “نزیکەی ٥٠ شار لە ٢٤ پارێزگای وڵاتەکە تووشی گرفتی بەرچاوی ئاو بوون و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاسان نییە.”
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “World Population Review”، ئێران لە ڕووی قەیرانی ئاوەوە لەنێو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی چواردەیەمدایە و پارێزگاکانی یەزد، ئەسفەهان، مەرکەزی، خوراسانی باشوور و هەمەدان، ڕووبەڕووی سەخترین قەیرانی ئاو بوونەتەوە.
بەپێی هەمان ماڵپەڕ، نیشاندەری گشتیی ئێران لەم پۆلێنبەندییەدا ٤.٦٥ لە پێنج تۆمار کراوە، کە ئاماژەیە بۆ قەیرانێکی زۆر سەختی ئاو لەو وڵاتە. لەم ڕاپۆرتەدا، نیشاندەری قەیرانی ئاو لە سفر (بێ قەیران) تا پێنج (بەرزترین ئاستی قەیران) هەژمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی باڵیۆزەکان کۆدەبێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ زاگرۆس: پرسی مووچه‌ به‌ پینه‌وپه‌رۆ ناكرێت ده‌بێت به‌ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت

یاسین

سویسرا: پابه‌ندین به‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌تانیاهۆ

سەڵاح