zagros news agency

نمەکحەرام مەبن بەرامبەر هەولێر

 

سەرچاوەکەی ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژنامەی التاخی

چەند میدیایەکی ئاست نزم و ئاراستەکراوی عێراقی، ماوەیەکە بە مەبەستێک کە تەواوکەری پیلانە سیاسییەکانی بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان و سزادانی بە کۆمەڵی میللەتێکی ئاشتیخواز و ئازادیخوازە، پەردەی شانۆگەرییە سیاسییەکەیان هەڵداوەتەوە و بەناوی مێزگەرد و گفتوگۆ و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانییەوە، بێ ئینسافانە هیچ بەها و ڕەمزێکی خەڵکی کوردستان نەماوە نەیشێلن.

ئەوان تەنیا بەوە نەوەستاون چەواشەکارانە باس لە حوکمرانی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی بکەن، لەگەڵ پوچ بوونەوەی لوغمە سیاسییەکانیان و درککردن بە خۆڕاگریی و وەفاداری و ئینتیمای بەرزی کوردستانی بوونی خەڵکی کوردستان، دەمامکەکانیان فڕێ داوە و کۆتا جاریش لەو پەڕی نائومێدی و دەستەوەستانیاندا، کەناڵی ڕابیعەی عێراقی، کە غەزوان جاسم بەڕێوبەرێتی، لە پرۆگرامێکی ڕاستەوخۆی کەناڵەکەوە کە محمد الخزاعي پێشکەشی دەکات بە میوانداری بەڕێز عەلی فەیلی و کاڵفامێکی نابەرپرس بە ناوی عبدالرحمان جزائیری، کە لە وەڵامدانەوەی چالاکوانی سیاسی عەلی فەیلیدا کورت دەهێنێ و تاک بە تاکی خەڵکی هەولێر بە نەزان و نەفام لە قەڵەم دەدات! کە دەبوو جزائیری و نموونەکانی، خانەدانی و نمەکی هەولێرییەکان بیگرتبان و هەرگیز زاتی ئەوەیان نەکردبا ناوی هەولێرییەکان و ئەو شارە بهێننە سەر زاریان کە نموونەی پێکەوەژیان و شارستانییەت و ئاوەدانی و پەناگەی ملیۆنان لێقەوماوی ناوچەکەیە بە عێراقیشەوە.

ئەم نەفەسە تەنگ و هەڵچووەی میدیا ئاراستەکراوەکانی سەر بە چەند لایەنێکی سیاسی پەراوێزخراوی نێودەوڵەتی لە عێراق، لە خۆیدا نیشانەی فەشەلی سیاسیی هەندێک لایەنی شکستخواردوون و خەڵکی هەولێر، لە هیچ تێ نەگەن و لە هیچ نەزانن، وەک ئاوێنەی بەر هەتاو ناخ و مەرامە گڵاوەکانی ئێوە دەبینێت و نە دەست بەرداری بەها بەرزەکانی خۆیان دەبن و نە هەرگیز دیرۆکی شۆڕش و ئازادیخوازانەی خۆیان بە پیلانی دوژمنکارانەی ئێوە ناشیرین دەکەن و دەکەونە نێو شەڕی جاهیلانەی ئەو جۆرە کەسانە و لەسەر شەقامی عەرەبییشی حیساب ناکەن.

دەبێت هەموو لایەک بزانن، سووکایەتی و ئیستفزازی خەڵکی کوردستان، یا هەر نەتەوە و پێکهاتەیەکی نەتەوەیی لە عێراق، خزمەت بە هیچ بەرژەوەندییەک ناکات و نموونەکانی جزائیرییش بەر نەفرەتی خەڵک و مێژوو دەکەون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنفالا بەھدینان

سەڵاح

ڕەهەندە سیاسی و ئەمنی و ئابوریەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

سەڵاح

‎جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەکاندا

گوران