zagros news agency

وەرزی کۆتایی “The Boys” کاردانەوەی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە

لە میانی پانێڵێکی تایبەت بە زنجیرەی “Gen V”، یەکەمین دیمەنی وەرزی پێنجەم و کۆتایی زنجیرەی بەناوبانگی پاڵەوانێتی “The Boys” بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی ئەرێنیی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “Deadline”، دیمەنە کورتەکە کارەکتەری هۆملاندەر نیشان دەدات کە بووەتە سەرکردەی راستەقینەی ئەمریکا و رایدەگەیەنێت کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا، وڵات “ئارامتر و ترسناکتر” دەبێت.

دیمەنەکان پڕبوون لە خوێن و توندوتیژی کە ستایلی ناسراوی زنجیرەکەیە. 

گرتە ڤیدیۆییەکە بە دیمەنێکی نزیکی کارەکتەری ئاشلی بارێت کۆتایی دێت، کە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە دەکات و وردە وردە دەموچاوی دەگۆڕێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ رووداوی چاوەڕواننەکراو لە وەرزی کۆتاییدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی “Heeramandi” بەرهەمدێت

ART

نێتفلێکس لیستی کارەکانی مانگی یەکی ٢٠٢٦ی بڵاوکردەوە

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە دوو رۆژنامەنووسی فەرەنسی کرد

ART