zagros news agency

عێراق لە پلەی 51ـی جیهانی و پێنجەمی عەرەبی لەنێو گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری جیهاندایە

 

پێگەی کانتری کاسێت کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری و ئامارە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت، عێراق لە پلەی 51ـی جیهانی و پێنجەمی عەرەبی لەنێو گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری جیهان بۆ ساڵی 2025ـی گرتووە.

کانتری کاسێت رایگەیاندووە، بازرگانی جیهانی لە سایەی هەناردەکردنی وڵاتانی گەورە لە جیهاندا گەشەی کردووە.

چین لە پێشەنگی لیستی ئەو 205 وڵاتەی کە لە لیستەکەدا هاتووە دایه، هەناردەکردنی 3.38 ترلیۆن دۆلار بووە. گرنگترین کاڵای هەناردەکراو لە چینەوە ئامێرەکان بوون.

ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە و بە بڕی 3.53 ترلیۆن دۆلار و گرنگترین هەناردەکردنی نەوت بووە. ئەڵمانیا لە پلەی سێیەمدا هات، بە بڕی دوو ترلیۆن و 60 ملیار دۆلار و گرنگترین هەناردەکردنی ئۆتۆمبیل بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فەرەنسا لە پلەی چوارەمدایە وەک گەورەترین هەناردەکار، هەناردەکردنی بڕی یەک ترلیۆن دۆلار و 5 هەزار دۆلارە، کە دەرمانی پاکتکراویش هەناردەی سەرەکییە. بەریتانیا لە پلەی پێنجەمدایە و بڕی هەناردەکردنی 942 ملیار دۆلار و 806 ملیۆن دۆلار بووە و زێڕیش هەناردەی سەرەکیی بووه. هۆڵەندا لە پلەی شەشەمدایە و هەناردەکردنی 916 ملیار دۆلار و 169 ملیۆن دۆلار بووە، نەوت هەناردەکردنی سەرەکییە.

ئیمارات لە ڕیزبەندی یەکەمی جیهانی عەرەبیدا، هەناردەکردنی 753 ملیار دۆلارە و نەوت هەناردەکردنی سەرەکیی بووه. سعوودیە لە پلەی دووەمدایە و هەناردەی 442 ملیار دۆلار و 569 ملیۆن دۆلار بووە، نەوت هەناردەی سەرەکیی بووه. قەتەر لە پلەی سێیەمدایە و هەناردەکردنی 161 ملیار دۆلار بووە و گازی هەناردەی سەرەکیی بووه. کوەیت لە پلەی چوارەمدایە و بڕی 110 ملیار دۆلار و 923 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە و نەوت هەناردەی سەرەکیی بووه. بەگوێرەی ئاماری راپۆرتەکە، عێراق لە پلەی پێنجەمی عەرەبی و لە پلەی 51ـی جیهانیدا، هەناردەکردنی 78 ملیار دۆلار و 260 ملیۆن دۆلارە و نەوت هەناردەی سەرەکییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: 16.5 ملیۆن هاووڵاتی سووری پێویستیان بەهاوکاریی مرۆییە

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید داوای پارەیەکی خەیاڵی لە یوفا دەکات

یاسین