zagros news agency

هەڕەشەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق له‌باره‌ى یاسای حەشدی شەعبییه‌وه‌

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن دژی هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراقە بۆ دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی و ئاماژەی بەوەدا کە پەسەندکردنی ئەو یاسایە دەبێتە هۆی گۆڕینی سروشتی هاوبەشیی ئەمنی دوولایەنە لەگەڵ بەغدا.

تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆنی پایتەخت ڕایگەیاند: “ئێمە بە توندی دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبین کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەهێز دەکات”.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی کردووە و چاوەڕێی دەنگدان لەسەر پرۆژه‌یاساكه‌ دەکات.

بۆ چەند جارێكه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، یاسای حەشدی شەعبی، کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە، لە دژی ئامانجەکانی ھاوکاریی ئەمنیی دوولایەنەی (ئەمریكا- عێراق)ە و تێپەڕاندنی، دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق پەک دەخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح

پاکستان زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئایینی لە کشمیر داخست

سەڵاح

ئێران و ڕووسیا مانۆڕی “ئازادکردنی کەشتیی ڕفێنراو”یان کرد

سەڵاح