نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دیاری کرا و دەست بە کار بوو.
عەمید عەبدولستار یاسین زێباری، بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 07ـی ئابی 2025، وەک نوێنەری نوێی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق دەستبەکاربووم.
عەمید عەبدولستار زێباری لە شوێنی لیوا عەبدوڵخالق تەڵعەت، کە تەمەنی یاسایی تەواو بووە و خانەنشین بووە؛ دیاری کراوە و دەڵێت، هەوڵ دەدەم بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەم و ئەو ئەرکە سەربازییانەش کە پێم دەسپێردرێن، بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدەم.

