zagros news agency

پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

 

بەڕێز/ کاک محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەى بەڕێز و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خەبات و قوربانییەکانی حزبەکەتان لە پێناو دۆزى ڕەواى گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین.
ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەری زیاتر پتەوکردنی هەماهەنگى نێوانمان و هاوهەڵوێستى و یەکگوتاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بێت بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانى گەلەکەمان و پاراستن و بەهێزترکردنى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەدیهێنانی تەواوی ئامانجە هاوبەشەکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ ئابی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

‎نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوەو گەیشتە 82 دۆلار

گوران

په‌یامێك له‌ پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی ساڵه‌وه‌

سەڵاح

نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

دڵشاد