zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێ و کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

 

ڕۆژی یەکشەممە 10ی ئابی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە هەریەک لە بەڕێزان گویندەلن گرین کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر و ستیڤ بیتنەر کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردوو بەڕێزان کونسوڵی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کونسوڵی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەرکە نوێکانیاندا خواست و سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ کونسوڵی پێشووی ئەمریکا کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ڕۆلی بەرچاوی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و کارکردنی هاوبەش و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە هەڵوێست و پشتیوانییەکانی ئەمریکادا لە دوای کۆڕەوی ساڵی 1991 و روخانی رژێمی پێشووی عێراق و شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو هەڵوێست و پشتیوانیانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەرزنرخاند.

هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە و ئاماژەی بە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی و دامو دەزگاکانی حکومەت دا بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان و جەختی لە پەیوەندی پتەوی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و تیشکی خستەسەر بارودۆخی ئێستا و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆلی سەرۆک بارزانی لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکان لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
هەروەها کونسوڵی نوێی ئەمریکا باسی لە ڕۆلی سەرۆک بارزانی کرد و بە رۆلێکی ئەفسانەیی وەسفکرد و جەختی لە پەیوەندیی بەهێزی بەردەوامی و دوولایەنەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

دوایین گۆڕانکاریەکان و ئالنگارییەکانی ناوچەکە و پرسی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بارودۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ساڵانە زیاتر لە 13 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنێت

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

سەڵاح