zagros news agency

ماهیر زەین بەرهەمێک بە کوردی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی لوبنانی، ماهیر زەین، بەرهەمێکی نوێی ئایینی بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە و دیمەنەکانی لە باکووری کوردستان وێنەگیراون.

ئەم بەرهەمە بەناوی “یا غەفوور یا رەحیم”ـە و ناوەڕۆکەکەی زیاتر نزاکردنە و بەبۆنەی رەمەزانەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەرهەمەکە لە تێکستی شامل بریفکانی و عوبێد عومەرە و لە ئاوازی ماهیر زەین، شامل بریفکانی و د. رەفعەت ئەبلایە.

ڤیدیۆکلیپی “یا غەفوور یا رەحیم” لە کەناڵی تایبەتیی ماهیر زەین لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و ئەو هونەرمەندە پێشتر لە رێگەی بەرهەمی “یا نەبی سەلام عەلیک”ـە ناوبانگی پەیداکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیمس گەن: فیلمی ‘سوپەرمان’ چیرۆکی کۆچبەرێکە و باسی میهرەبانییە

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART

شاكیرا پەیامی هاوخەمی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی کۆلۆمبیا دەنێرێت

ART