zagros news agency

ئۆزگور ئۆزەل: دەمانەوێت تیرۆر و چەک نەمێنێت و هەموو شتێک لە پەرلەمان باسی لێوە بکرێت

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتیی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی، سەردانی ڕێکخراوەکانی کەسوکاری قوربانییانی شەڕ و پێکدادانەکانی کرد و ڕایگەیاند، دەزانن هەموو لایەنێک لە تورکیا دەیەوێت شەڕ و خوێنڕشتن کۆتایی پێبێت، بەڵام نابێت کەسانی زەرەرمەند وا هەست بکەن قوربانییەکانیان بەفیڕۆ چووە. ئۆزەل گوتی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف بەردەوامە و جەهەپەش پشتیوانیی لێ دەکات.
ئۆزگور ئۆزەل لە لێدوانێکدا گوتی “:ئێمە گومان و نیگەرانییەکانی خێزانی قوربانییان بە گرنگ دەزانین. باس لە کێشەیەکی جددی دەکەین کە تێیدا خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەست داوە. کەس ناڵێت با خوێنڕشتن و شەڕ بەردەوام بێت. ئێمە دەڵێین پێویستە هەموو شتێک لە پەرلەمان باسی لێوە بکرێت و نوێنەرانی خێزانی قوربانییانیش بەشدار بن. کاتێک ئێمە بەشداریی کۆمیسیۆنێک دەکەین، بیری ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی داهاتووش دەکەینەوە و ڕێگاکانی دیموکراسی و گەشەپێدان دەگرینەبەر. دەمانەوێت تیرۆر، شەڕ و چەک نەمێنێت و بۆ ئەمەش ئامادەی هەموو هەنگاوێکین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان کۆبووەوە..

سەڵاح