zagros news agency

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە پێنج گوندی تورکیا چۆڵ کران

دوێنێ ئێوارە ئاگر لە دارستانەکانی قەزای گەلیبۆلو لە پارێزگای چەنەککالەی تورکیا کەوتەوە و بەهۆی بای بەهێزەوە بە خێرایی تەشەنەی سەند و ناوچەیەکی بەرفراوانی گرتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ڕێگەی زەوی و ئاسمانەوە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامە. پارێزگاری چەنەککالە ڕایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان، پێنج گوند چۆڵ کراون و دانیشتووانی گوندەکان لە شوێنی سەلامەت نیشتەجێ کراون.
لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕووبەڕووی پێنج هەزار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بوونەتەوە و جەختی لەوە کردەوە تورکیا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە تووشی کاریگەرییەکی گەورە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

ڕوانگەی سووری: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوار لە ئەلبوکەمال دەستگیرکرا

سەڵاح

گوشاری ئەمریکا یاسای حەشدی شەعبی دوادەخات

یاسین