zagros news agency

قەیرانی ئاو و کارەبا: لە ١٧ پارێزگای ئێران دەوامی فەرمی ڕاگیرا

 

١٩ی ئابی ٢٠٢٤ – بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی کەمئاوی و کارەباوە، ١٧ پارێزگای ئێران ڕایانگەیاند ڕۆژی شەممەی داهاتوو سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و بانکەکان دادەخرێن. هاوکات، ئەنجوومەنی هەماهەنگیی بانکەکانیش داخستنی سەرجەم بانکەکانی تارانی لە هەمان ڕۆژدا پشتڕاست کردەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەوامی فەرمی لە زۆربەی پارێزگاکان لە ڕۆژانی چوارشەممەدا ڕاگیراوە و لە هەندێک شوێنی دیکەشدا کاتژمێرەکانی کارکردن کەم کراونەتەوە.

حکوومەتی ئێران هۆکاری ئەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و کارەبا دەگەڕێنێتەوە، تا بتوانرێت پێداویستیی ماڵان دابین بکرێت. بەڵام شرۆڤەکاران و بەشێک لە بەرپرسانی ئێران پێیان وایە هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخە، بەڕێوەبردنی نادروست و پەرێنەپێدانی ژێرخانەکانە، کە قەیرانی ئابووریی ئێستا زیاتر دەرخستوونی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، 14 یاریگا لە هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

سەڵاح