zagros news agency

زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیانی مارتن سکۆرسێزی نمایش دەکرێت

پلاتفۆرمی (Apple TV+) وادەی نمایشکردنی زنجیرە دۆکیومێنتارییە نوێیەکەی بە ناوی “Mr. Scorsese” بۆ رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم دیاری کرد. 

ئەم بەرهەمە کە لە پێنج بەش پێکدێت و لە دەرهێنانی رێبێکا میلەرە، تیشک دەخاتە سەر ژیان و کاروانی هونەریی دەرهێنەری ئەفسانەیی، مارتن سکۆرسێزی.

تیمی بەرهەمهێنانی زنجیرەکە دەستیان بە ئەرشیڤی کەسیی سکۆرسێزی گەیشتووە و چاوپێکەوتنی تایبەتیان لەگەڵ خۆی و هاوکارە نزیکەکانی وەک ڕۆبێرت دی نیرۆ، لیۆناردۆ دی کاپریۆ، ستیڤن سپیلبێرگ و ئەکتەرە دیارەکانی دیکە ئەنجامداوە. 

زنجیرەکە باس لەوە دەکات کە چۆن ئەزموونە تایبەتییەکانی سکۆرسێزی کاریگەرییان لەسەر دیدی هونەریی هەبووە. دەرهێنەر رێبێکا میلەر ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ یەکەمجار چیرۆکی راستەقینەی پشت دروستکردنی فیلمی “Taxi Driver” ئاشکرا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی كارتۆنی كوردی لە سلێمانی دەستیپێكرد

ART