zagros news agency

ئەمڕۆ دوا وادەی ناوتۆمارکردنی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکانە

 

ئەو قوتابییەی تا ئەمڕۆ ناونووس نەکرابێت لە قوتابخانە حکومییەکان ئەمساڵ لە خوێندن بێبەش دەبێت.

نەوزاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند :” ئەمڕۆ کۆتاڕۆژی تۆمارکردنی ناوی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکانە و هەر قوتابییەک ناونووس نەکرابێت لە خوێندنی ئەمساڵ بێبەش دەبێت”.

دەشڵێت، تەنها ئەو قوتابییانە مافی ناو تۆمارکردنیان هەیە کە لەو قوتابخانانە ناونووسکراون کە بە شێوەی تیروپشک بەڕێوە دەچێت، ئەگەر هاتوو ناویان نەهاتەوە، دەتوانن لە رێگەی ناوچەی جوگرافی خۆیان، لە نزیکترین قوتابخانە ناویان تۆمار بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ڤیدیۆ… حکومەتی هەرێم خانەیەکی دیکەی بێسەرپەرشتانی کردووەتە ماڵی دەیان منداڵی بێسەرپەرشت

سەڵاح

١٦ی ئاب وەک پەیامێکی مێژوویی

سەڵاح

شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی شه‌ش دابه‌شده‌كرێت

سەڵاح