ڕیناتۆ سانچێز، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پاریس سانجێرمان، لەسەر وێستگەی نوێی خۆی جێگیر بووە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی لە یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی لە وەرزی ڕابردوودا.
ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرای کردووە کە پاریس سانجێرمان دوو ئۆفەری بۆ ڕیناتۆ سانچێز پێگەیشتووە لەلایەن پاناتینایکۆسی یۆنانی و ترابزۆن سپۆری تورکییەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە چارەنووسی یانە تورکییەکە بەهێزترە، جێی باسە سانچێزی تەمەن (٢٨ ساڵ) لە وەرزی ڕابردوودا بە درێسی بەنفیکاوە بەشداریی لە ٢١ یاریدا کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە یاریزانە پێشووەکەی بایەرن میونشن لە پلانی لویس ئێنریکی، ڕاهێنەری تیپەکەدا نەماوە، کە هەروەها وەرزی پێشووتر ڕەزامەندی لەسەر ڕۆیشتنی بەشێوەی خواستن بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دابوو.
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشاوە کە ڕیناتۆ سانچێز لە هاوینی ٢٠٢٢ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە لە یانەی لیلی فەرەنسییەوە، و گرێبەستەکەی لە پارک دی پرێنس دوای دوو ساڵی تر لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.
سانچێز لەگەڵ تیپی لاوانی یانە پاریسییەکە ڕاهێنان دەکات شانبەشانی ئەو یاریزانانەی کە ئەم هاوینە خراونەتە لیستی فرۆشتن یان خواستنەوە.

