zagros news agency

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبۆوه و یەکێک له پرسەکان کەمپی ئاوارەکان بوو

 

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی ئەمنی وڵات کرا و پێداچوونەوە بە بابەتەکانی بەرنامەی کار کرا و بڕیار ر ڕاسپاردەی پێویست درا.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕێوشوێنەکانی دەستەبەرکردنی بەندەری فاو کرا، هاوتا لەگەڵ گرنگییە ئابوورییەکەی بۆ وڵات، هەروەها هەموو پێداویستییە پێویستەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئەم پرسه گرنگە و سنووره ئاوییەکانی عێراق کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رێککەوتنی نێودەوڵەتیی نێوان عێراق و ئیسپانیا لە بواری ئەمنی و کۆنتڕۆڵکردنی تاوان کرا، هەروەها پەسەندکردنی جێبەجێکردنی بەپێی رێکارە پەسەندکراوەکان.

هەروەها ئامادەبووان باسیان لە ڕێکارەکانی ئەو لیژنەیە کرد کە بۆ هەڵسەنگاندنی کەمپەکانی ئاوارەکان و پێشکەشکردنی پشتیوانی ئەمنی، خزمەتگوزاری، مرۆیی، و کۆمەڵایەتی پێکهێنراوە، هەروەها هەڵسەنگاندنێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووی یەکگرتن و چاکسازی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بونەقوربانی

سەڵاح

ئیسرائیل: سەبارەت بە دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ دەرەوەی سووریا، زانیاریی یەکلاکەرەوە نیە

یاسین

پێشمەرگەیەکێ شورەشا ئەیلوولێ: دەنگدان ب لیستا 275یا پارتی تۆمارکرنا شورەشەکا نۆییە

سەڵاح