zagros news agency

ئاو و ئاوه‌ڕۆ: هه‌ڵمه‌تێكی گشتی بۆ به‌ستنی ته‌وافه‌ی ئاوی ماڵان راده‌گه‌یه‌نین

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، لە مانگی 11و 12دا هەڵمەتێکی گشتیی ڕادەگەیەنین، لە ڕێگەی ئیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە گرنگی دانانی تەوافەی ئاو لەسەر تانکی ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی ئاو بەهەدەر نەڕوات لە ڕێگەی سەرڕێژبوونی تانکییەکانەوە.

وتیشی، لە ماوەی چەند مانگێکدا وا دەکەین کە زۆربەی هاووڵاتیان، ئەگەر هەمووشیان نەبێت، تەوافەی ئاو ببەستن.

سه‌باره‌ت به‌ دانانی پێوه‌ری ئاوی گونده‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گوندەکانی هەرێمی کوردستان هیچ پێوەری ئاویان نییە. بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا دانانی پێوەری ئاو بۆ گوندەکانیش دەبێتە بابەتێکی پێویست و لە هەموو شوێنێک ئیجباری دەکرێت و ئەوانەی کە حکوومەت ئاویان بۆ دابین دەکات، پێویستە بە پێوەری ئاو مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار

هێندێک بەڵگەی چۆنیەتیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکراونەتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات

دڵشاد

ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرتیلی لە چەند کەسێک وەرگرتووە و بەڵێنی دامەزراندنی پێداون

سەڵاح