لە هەواڵێکی نوێ و خێرادا یانەی ئارسێناڵ لە پلافۆرمەکانی خۆیدا بۆندی(ئێبێرێنچی ئێزی) ڕاگەیاند و تاوەکو 5 ساڵ ئەستێرە ئینگلیزیەکە گرێبەستی لەگەڵ ئارسێناڵ ئیمزا کردوە.
ئەم گرێبەستەی ئارسێناڵ دوای ئەو پێکانەی کای هاڤێرتز دێت،کە یاریزانەکە بەهۆی پێکانەوە دادەبڕێت و بۆندەکەی ئێزی بە 68 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە و دەبێتە یەکێکی تر لەو گرێبەستە گەورانەی ئەمساڵ ئارسێناڵ ئیمزای کردوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی نازناو.
ئارسێناڵ ئەم وەرزە نایەوێت هیچ بۆشاییەک لە پێکهاتەکەی ئارتێنتا هەبێت و هەموو هەوڵێکی جدی داوە لە پێناو باشترین بوونی خۆی لەم وەرزە وە ئامانجی سەرەکی تیپەکەی ئارتێنتاش لەم وەرزە بەدەستهێنانی پریمەرلیگە.
“سەرکار ڕێبوار”

