لە شەقامى 100 مەترى هەولێر رووداوێکى سەختى هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا.
ئەو شوێنەى رووداوەکە تێیدا روویداوە، دەکەوێتە شەقامى 100 مەترى پێش بەنزینخانەى ئاکار و بەرامبەر رێستۆرانتى تودەى.
رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە كە دوو ئۆتۆمبێلەكە پێشبڕكێیان كردووە لە شەقامی 100 مەتری ، لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لە دەستدا و كەسێكی دیكه برینداربووه.