zagros news agency

پەیامی سەرۆکی حکومەت دەربارەی پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی ڕووناکی

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 115 هەزار شوێنی بازرگانی ئێستا لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. ئەمەش زیاترە لە 50%ی دانیشتووان، کە دەستکەوتی کەمتر لە ساڵێکە لە دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە لە تشرینی یەکەمی 2024ەوە.

 

هەروەک بەڵێنمان دابوو پێش وادەی خۆی، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە ناوەندی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە. خۆشحاڵم ڕایدەگەیەنم کە هەڵەبجە یەکەم پارێزگایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کە بە تەواوی کارەبای 24 کاتژمێریی هەیە.

 

ڕووناکی تەنیا کارەبای بەردەوام و جێی متمانە نییە، بەڵکوو بەشێکی سەرەکیی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەیە. تا ئێستا، زیاتر لە 3,200 موەلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، ئەمەش وایکردووە گەڕەکەکانمان پاکتر و تەندروستتر و سەلامەتتر بن بۆ منداڵەکانمان.

 

ئامارەکان دەریدەخەن کە ماڵەکان و بازرگانانیش مامەڵەیان لەگەڵ کارەبا گۆڕاوە: کەمتر بەکاردەهێنن و لە پڕۆژەی ڕووناکیدا، نزیکەی 80%ی خەڵک پارەی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو بڕەی کە پێشتر بە موەلیدەکانیان داوە.

 

هێشتا کارمان ماوە. بەڵێنەکەمان لەجێی خۆیەتی، هەموو ماڵ و شوێنێکی بازرگانی تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێریی دەبێت.

 

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

28 ئاب 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

یاسین

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

سەڵاح

لە بەغدا كەسێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە

یاسین