zagros news agency

ئەمریکا بە به‌های نزیکەی ٨٢٥ ملیۆن دۆلار چەک بە ئۆکراینا ده‌فرۆشێتش

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە فرۆشتنی پێداویستی سەربازی بە ئۆکراینا ڕەزامەندی نیشاندا کە بڕەکەی بە ٨٢٥ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و، تەقەمەنی و کەرەستەی پشتیوانی لۆجستی لەخۆدەگرێت.

ئاژانسی هاریکاریی ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (DSCA)، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی پاکێچی فرۆشتنەکە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “وەزارەتی دەرەوە بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕەزامەندی دان لەسەر ئەگەری فرۆشتنی تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندیدار بە حکوومەتی ئۆکراینا بە مەزەندەی ٨٢٥ ملیۆن دۆلار”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئۆکراینا داوای سێ هەزار و ٣٥٠ تەقەمەنی مووشەکی دوور مەودای (ERAM) و کەرەستەی دیکەی وەک سیستمی گونجاو لەگەڵ ئەو سیستمانە کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئاگاداری فەڕمی پێویست پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە بۆ ئەوەی فرۆشتنەکە ئەنجام بدرێت.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێز لە چوار چرای گەشی هونەری کوردی لە هەولێر دەنرێت

ART

جێگیربوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ جەیهان لە ئاستی ١٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح