لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا هاینزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان چەند بابەتێکی خستەڕوو و باسی لە یاریەکەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ و فێرمین و پێکانەکەی گاڤی کرد.
فلیک دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ وتی” ئێمە لە تاقیکردنەوەیەکی قورسین چونکە ڕایۆ تیپێکی پڕ فشار و چڕن لە یاری کردندا و تاکو کۆتا چرکەکانی یاری وازت لێناهێـنن،ئێمە دوو یاری سەرەتای خولمان بردۆتە و زۆریش گرنگ بوو بەدەستهێنانی ئەو 6 خاڵە لەم سەرەتایەی خولەکە”.
سەبارەت بە فێرمین لۆپێز وتی” فێرمین ئێستا لەگەڵ ئێمە ماوەتەوە تاکو داخستنی دەرگای مێرکاتۆش گومان هەیە بەڵام من قسەم لەگەڵ کردوە و وەرزی ڕابردووش توانی زۆر بە گەورەیی خۆی بسەلمێنـێـت،مانەوەی ئەو لە تیپەکە گرنگی خۆی هەیە،ئێستا باری دەروونی باشە،بەڵام چەند هەفتەیەک پێش ئێستە لە ڕووی دەروونیەوە پیچەک کێشەی هەبوو”.
بۆ بابەتی پێکانەکەی گاڤی و کاتی گەڕانەوەی فلیک وتی”گاڤی ئێستا چارەسەر وەردەگرێت و من پێموایە بۆ یاریەکەمان بەرامبەر یانەی ڤاڵێنسیا ئامادە دەبێت وەلێ نازانم تاکو ئەو کات چی ڕوودەدات و چۆن کارەکانمان دەڕۆن بەڵام ئامادە بوونی گاڤی تایبەتمەندی خۆی دروست دەکات”.
“سەرکار ڕێبوار”

