zagros news agency

ڕێناس عزه‌ت دۆسكی: زۆر گرنگه‌ عێراق سود له‌ ئه‌زمونی پرۆژه‌ی رووناكی وه‌ربگرێت

 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ خولی شه‌شه‌م باس له‌ گرنگی (پرۆژه‌ی رووناكی) ده‌كات و به‌یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ ستراتیژیه‌ گرنگه‌كانی ده‌زانێت بۆ ئاینده‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش.

ڕیناس عزه‌ت دۆسكی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئێستا هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌یه‌ و بۆ كۆتایی ساڵ سه‌تاسه‌ری كوردستان كۆتایی به‌چیرۆكی بێكاره‌بایی 100 ساڵه‌ی عێراقیش ده‌هێنێت، و بۆ پرسی نرخه‌كه‌ش به‌پێی هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئێستا ئەگەر پارەی كارەبای (پڕۆژەی ڕووناكی) بەراورد بكرێت بەو پارەی پێشتر هاووڵاتی دەیدایە موەلیدە و كارەبای نیشتمانی ئێستا زۆر كەمترە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بۆ ئەم پڕۆژەیە پلانێكی تۆكمە داڕێژراوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ سەرجەم سێكتەرەكانی كارەبا بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشكردن ڕیك بخرێتەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتی لە چوارچێوەی ئەم سیستمە تازەیە بەپێی پێویستی خۆی كارەبا بەكاربهێنێت و ڕێگە نەدات زێدەڕۆیی بكرێت، یان بە فیڕۆ بدرێت،ئەم پلانەی بۆ (پڕۆژەی ڕووناكی) داڕێژراوە دەبێتە هۆكارێك بۆ پێداچوونەوە بە هەیكەلی سێكتەری كارەبا و كوردستان رزگاری ده‌بێت له‌ سیسته‌می كلاسیكی و كۆنی كاره‌با.

راشی گه‌یاند: ژینگەی گەڕەكەكان پاك بووەتەوە، لۆدی سەر تۆڕەكانی كارەبا كەم بووەتەوە، كێشەی سووتاندنی بۆرد و محاویلەكانمان نەماوە، هەست بە جۆرێك لە سەقامگیری لە سێكتەری كارەبا دەكرێت به‌جارێك 2500 مۆلیده‌ له‌ كوردستان كوژێنراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌ی رووناكی كراوه‌ پشتیوانی ته‌واوی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەم پڕۆژەیە هاندەرێكە بۆ هۆشیاریی هاووڵاتیان سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ كارەبا بەپێی پێویست و بەفیڕۆنەدانی كارەبا. پێویسته‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌ك ده‌سكه‌وتی نیشتیمانی سه‌یری بكرێت چونكه‌ پرۆژه‌ی رووناكی كۆتایی به‌چیرۆكی 100 ساڵه‌ی گرفتی كاره‌با له‌ عێراق هێناوه‌ و زۆر گرنگه‌ عێراق سود له‌ ئه‌زمونی (پرۆژه‌ی رووناكی) وه‌ربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەنتەری دڵ لە هەولێر نوێترین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش دەکات

سەڵاح

کۆمیسیۆن رێژەی بەرایی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد؛ دهۆک یەکەمه

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی ڕووناکی لە شاری دهۆک بەسەر کردەوە

یاسین