zagros news agency

زیاتر لە 150 کۆمپانیای ئیماراتی به‌به‌های 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە كوردستان ده‌كه‌ن

 

شاندێكی ئیمارات ده‌گاته‌ شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كرێت به‌پێی به‌دواداچونه‌كان ئیمارات وه‌به‌رهینانی باشی له‌ كوردستان هه‌یه‌،

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، شاندی دەوڵەتی ئیمارات بەسەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و بەیاوەری شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی وەزیری ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات گەیشتنە هەولێر و لەلایەن لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بۆ زاگرۆس نێردراوه‌، زیاتر لە 150 کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و بەبڕی 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتە جیاوازەکاندا کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ساڵانە بایی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کاڵا و شمەک لە ئیماراتەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

کونسوڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات، ساڵی 2012 لە هەولێر کرایەوە، کونسوڵخانەکە سەرپەرشتی کارەکانی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی کردنەوەی کونسوڵخانەکە لە هەولێر، پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی مێژوویی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فراکسیۆنی پارتی وەڵامی فراکسیۆنی یەکگرتووی دایەوە

سەڵاح

ئەمڕۆ هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان

سەڵاح