ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی حاجی قەدریە خان دزەیی، خوشکی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو موحسین دزەیی کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.
ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ کۆچی دوایی خوشکی موحسین دزەیی، سەرەخۆشیی لەو کەسایەتییە تێکۆشەر و ناسراوەی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە موحسین دزەیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوا لێ خۆش بێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرانبەردا موحسین دزەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.



