zagros news agency

ئەردۆغان: کوردانی هەموو وڵاتان وەک برای خۆمانن

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، خوازیارن یەکێتی، ئارامی و گەشە لە سووریا هەبێت و ئەوانەی دژی ئەمە بوەستنەوە زیان دەبینن. ئەردۆغان گوتی، کوردانی هەموو وڵاتان وەک براکانی خۆمان دەبینین و کەس ناتوانێت ئەوان لێک جیا بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕۆژنامەکانی تورکیا دەربارەی دۆخی سووریا دوا و گوتی، ئەوان دەخوازن سووریا بە هەموو ڕەنگەکانییەوە، عەرەب و کورد و عەلەوی و کریستیان پێکەوە، لە نێو یەکێتیدا بژین.
ئەردۆغان گوتی، زۆر لایەن هەن دەیانەوێت قەیرانی سووریا بەردەوام بێت، بەڵام لەبەر ئەمە هەرگیز سووریا بە تەنیا جێناهێڵن و ئەوان سووریا هەڵدەستێننەوە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند: «هەرکەس هەوڵ بدات پرۆسەکە تێک بدات، باجەکەی دەدات. کورد لە هەر کوێ بژین برامانن. کەس ناتوانێت ئێمە لێک جیا بکاتەوە. چۆن گۆشت و ئێسک لە یەک جیا نابنەوە، برایەتیی ئێمەش جیا نابێتەوە. کاتێک بە لێکتێگەیشتن و زاناییەوە نزیک بینەوە، هەموو پرسیارەکان چارەسەر دەبن. بەڵام کاتێک نزیکبوونەوەیەکی دڵسۆزانە نەبێت، کێشە بچووکەکانیش دەبنە گرێ کوێرە… کاری ئێمە بۆ سەقامگیری و ئارامی ناوچەکەیە…»

هەواڵی پەیوەندیدار

تەیف سامی: زمانی کوردی لەناو سیستەمی گومرگی ئەسیکۆدا بەکاربهێنرێت

یاسین

سەرۆکی کاتیی سووریا، ئەحمەد شەرع، لە گەشتێکی مێژووییدا گەیشتە ئەمریکا

یاسین

کۆمپانیای Samsung کاتی کۆنگرەی دیاریکرد

یاسین