zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ کەمتر لە 68 دۆلار دابەزی

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت درێژەی دا بە دابەزین ،یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، 27 سەنت دابەزی و بە 67 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 28 سەنتی دیکەی لێبووەوە و بە 63 دۆلارو 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخەکانی نەوت بەهۆی چاوەڕوانییەکان بۆ زیادکردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسەوە بەڕێژەی 2٪ دابەزی.

لەلایەکی دیکەوە، سەرەڕای ئاژاوە و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هێشتا خستنەڕووی نەوت نەپچڕاوە و کێشەیەکی ئەوتۆی بۆ دروست نەبووە، ئەوەش بە شێوازێکی گشتی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ رۆژ پشوو راگەیندرا

دڵشاد

سەرۆک کۆماری ئێران: ئێران و ڤەنزوێلا دۆست و هاوپەیمانی ڕاستەقینەن

یاسین

بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین