zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(درودی خوای لێبێت)

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی محەمەد(دروودی خوای لێبێت) پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین ئەو یادە پیرۆزە مایەی زیاتر پتەوکردنی بنەماکانی تەبایی و پێکەوەژیان بێ لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا.

هەرێمی کوردستان هەمیشە و بەبێ جیاوازی لانکە و زێدی فره‌یی پێکهاتەکان و نیشتیمانی لێبووردەیی و برایەتی بووە، ئەمەش مایەی شانازی هەموومانە لەسایەی سەقامگیریی و ئاسوودەیی ئەو قەوارە سیاسییەدا.

بەو بۆنەیەوە دووبارە جەخت لەسەر بەهێزکردنی ئەو فەرهەنگ و کولتوورە دێرینەی فرەڕەنگی دەکەینەوە و هیوادارین بۆ لەمەودواش هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەبێت وڵاتەکەمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بێت و خۆشگوزەرانی و دەستکەوتی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بێتە دی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ ی ئەیلوولی ۲۰۲٥
۱۲ی ڕەبیعولئەوەلی ۱٤٤۷ی کۆچی

هەواڵی پەیوەندیدار

مەریوان قەرەنی: سوودانی دەبێ چ گەرەنتییەك بە ئەمریكا بدات

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) بەردەوامە

سەڵاح