zagros news agency

گواردیۆلا پەشیمانە

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاس چەند بابەتێکی وروژاند و پەردەی لەسەر نهێنیەکی تری کاری ڕاهێنەرایەتی خۆی لادا،کە ئەمجارە باسی پەشیمانی خۆی کرد لە فرۆشتنی یاریزانێک لە یانەی مانچێستەر سیتی وە پێی وابووە یاریزانەکە لە یانەکە ماباوە بابەتەکان بە شێوەیەکی تر دەبوون.

 

لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک دەربارەی ئەوەی لە چ شتێک پەشیمانە گواردیۆلا وتی؛من لێرەدا ڕاستگۆبم ڕۆیشتنی خیسۆس ناڤاسی ئیسپانی،کە نەدەبوو ڕازی ببم بە ڕۆیشتنی وە زۆریش پەشیمانم لەو بڕیارەم دەبووایە زیاتر لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە
ناڤاس تەنها یەک وەرز لە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا کاری کردوە ئەویش لە ساڵی ٢٠٠١٦ بوو.

 

ناڤاس وەرزی ڕابردوو لە تەمەنی ٣٩ ساڵی وازی لە یاری کردن هێنا و لە کاروانی یاریکردنیدا توانی مۆندیال و یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردۆتەوە و لەگەڵ چەندین نازناوی تر،سەبارەت بە گواردیۆلاش ئێستا لە حاڵ خراپیەکی زۆردایە لەگەڵ مان سیتی و وەرزی ڕابردووش خراپترین وەرزی بەڕێ کرد.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بە “نایاسایی” ناوبرد

سەڵاح

لە تورکیا ١٩ کەس بەتۆمەتی بانگشە بۆ پەکەکە دەستگیر کران

یاسین

قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامە تێکچووەکان

سەڵاح