zagros news agency

یونیسێف: بۆ یەکەمجار ژمارەی منداڵانی کێش زیاد لە منداڵانی بەدخۆراک زیاتر بووە

 

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە جیهاندا ژمارەی ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کێشیان زیادە، ژمارەی ئەوانەیان تێپەڕاندووە کە تووشی بەدخۆراکی بوون.

ئەم ئەنجامە لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە کە گۆڕانکارییەکانی نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٢ی تاوتوێ کردووە. لەم ماوەیەدا، ڕێژەی بەدخۆراکی لەنێو کەسانی خوار ١٨ ساڵ بە ڕێژەی چارەکێک کەم بووەتەوە و گەیشتووەتە ٩.٢٪، بەڵام لە هەمان کاتدا ژمارەی منداڵان و هەرزەکارانی قەڵەو سێ هێندە زیاد بووە و بۆ ٩.٤٪ بەرز بووەتەوە.

یونیسێف هۆشداریی داوە و دەڵێت قەڵەوی دەرەنجامی مەترسیداری بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵان هەیە و ئەم دۆخەش وەک جۆرێک لە بەدخۆراکی هەژمار دەکرێت، چونکە خۆراکە ئامادەکراو و پڕ کالۆرییەکان جێگەی میوە، سەوزە و پڕۆتینیان گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆن: ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە دەتوانن دەنگ بدەن

سەڵاح

سامان حوسێن بۆ زاگرۆس: باوه‌ڕمان به‌درۆی هیچ فراكسیۆنێك نییه‌ بچێته‌ لای سودانی و ببێته‌ ده‌م راستی عێراق

یاسین

ئەمەریکا داوا دەکات هێرشکەرانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سزا بدرێن

سەڵاح