zagros news agency

کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان لە بەشداریکردن لە پێشانگای فڕۆکەوانی لە ئیمارات بێبەش کران

 

کۆمپانیا چەکسازییەکانی ئیسرائیل لە بەشداریکردن لە یەکێک لە گەورەترین پێشانگا فڕۆکەوانییەکانی جیهان لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بێبەش کران.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە تووڕەییی گشتی لە وڵاتانی کەنداو بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و هەروەها هێرشە بێوێنەکەی ئەو وڵاتە بۆ سەر قەتەر زیادی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسێکی باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕێکخەرانی پێشانگای ئاسمانیی دوبەی، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت، لە ڕێگەی نامەیەکەوە بە چەند کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییان ڕاگەیاندووە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕێگەیان پێ نادرێت بەشداری لەو بۆنەیەدا بکەن.

هێرشە بێوێنەکەی ئیسرائیل لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوول بۆ سەر دۆحە، کە سەرکردە سیاسییەکانی حەماسی کردە ئامانج، بووە هۆی تووڕەیی قەتەر و سەرکردەکانی دیکەی ناوچەی کەنداو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە  سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

سەڵاح

ئەمریکا دژی سێ گرووپی شیعە و بانکی رافیدەین لە عێراق هەنگاو دەنێت

دڵشاد

هیومان ڕایتس وۆچ: سەرکۆماری عێراق بە خواستی میلیشیا و هێزە سیاسییە تاکڕەوەکان كار دەكات

سەڵاح