لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا و لە یاری کلاسیکۆدا، هەردوو یانەی بایرن میونشن و بوروسيا دورتموند بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا زەردەواڵەکان توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میونشنی خاوەن یاریگا بهێنن.
لە تایمی یەکەمدا تا ڕادەیێک ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، لە خولەکی 10 دا دورتموند توانی گۆڵی یەکەم لەڕێگەی یاریزان کەریم ئادیمی تۆماربکات، دوای ئەوە فشارەکانی هەردوو یانە بەردەوامبوون بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هەرچەندە بایرن کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگای لەدەستدا بوو، بەڵام بوروسيا دورتموند لە خولەکی 83 توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی لەلایەن جولیان ریرسۆن تۆماربکات و سێ خاڵی گرنگ لە میونشن وەرگرێت و خزمەتی لیڤەرکوزن بکات.
بەم شێوەیە، یانەی بوروسيا دورتموند بووە خاوەنی 53 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیە، بایرنیش هەر لە پلەی دووەمە بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ.