باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بوخارست، نفوذکردنی درۆنێک بۆ حریم ئاسمانیی ڕۆمانیا بە “بێ بنەما” و کردارێکی “هاندەرانە” لەلایەن ئوکرانیاوە وەسف کرد.
کاردانەوەی مۆسکۆ دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دەرەوەی ڕۆمانیا ڕۆژی یەکشەممە، بانگهێشتی باڵیۆزی ڕووسیای بەهۆی ئەم ڕووداوەوە کرد. ڤلادیمیر لیبایف، باڵیۆزی ڕووسیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆمانیایی، ناڕەزایەتیی بوخارستی سەبارەت بە پێشێلکردنی حریم ئاسمانیی لە کاتی هێرش بۆ سەر ئوکرانیا بە “بێ بنەما” ناو برد.
بە گوێرەی بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا کە ئێوارەی یەکشەممە بڵاو کرایەوە، ناوبراو گوتیشی: “هەموو بەڵگەکان نیشان دەدەن کە ئەم کارە لە ڕاستیدا هاندەرێکی بەئەنقەست بووە لەلایەن ڕژێمی کیێڤەوە.”
پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی ڕۆمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە باڵیۆزی ڕووسیای لە “ناڕەزایەتیی توندی” بوخارست سەبارەت بەم “کردارە قبوڵنەکراو و نابەرپرسانەیە” ئاگادار کردووەتەوە. ئەم وەزارەتە هەروەها داوای لە ڕووسیا کرد “هەموو ڕێوشوێنی پێویست” بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە “پێشێلکارییانە دژی سەروەریی ڕۆمانیا.”
ئێوارەی سێشەممە ١٩ درۆنی ڕووسی بۆ یەکەمجار لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئوکرانیا (شوباتی ٢٠٢٢) چوونە ناو حریم ئاسمانیی پۆڵەندا. لەو کاتەوە، پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ کە هێزی سەربازییان لە خاکەکەیاندا هەیە، لە دۆخی ئامادەباشیی تەواودان.
وەزارەتی دەرەوەی ڕۆمانیا بە باڵیۆزی ڕووسیای گوت کە “دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە یارمەتیی زیادبوونی گرژییەکان و زیادبوونی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەرێمی دەدات.” ئەم بەیاننامەیە جەختی کردەوە کە ڕۆمانیا، ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا، “لە پەیوەندیی بەردەوامدا لەگەڵ هاوپەیمانانی” دەمێنێتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕۆمانیاش ئەم ڕووداوەی بە “کێشەیەکی نوێ بۆ ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەی دەریای ڕەش” زانی و گوتیشی: “ئەم جۆرە ڕووداوانە نیشانەی بێمنەتیی فیدراسیۆنی ڕووسیایە بە مافە نێودەوڵەتییەکان.”
لە کاردانەوەدا، ڕۆمانیا کە ئەندامی ناتۆیە، هەر ئەو شەوە دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ی بۆ چاودێریکردنی حریم ئاسمانیی خۆی بە فڕین هێنا.
هەواڵی داهاتوو

