zagros news agency

تاکو ئێستا چارەنووسی پێکانەکەی یاماڵ دیار نییە و دیکۆش ڕەخنە لە ئیسپانیا دەگرێ

 

دوای ئەوەی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا لامین یەماڵی ئیسپانی دوای گەڕانەوەی لە پشووە نێودەڵەتیەکان تووشی پێکان بوو هانزی فلیک ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا ڕەخنەی توندی لە بەڕێوبەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گرت و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش لە وەڵامدا وتیان ئێمە مامەڵەی خراپمان نەبووە لەگەڵ لامین.

 

 

لە نوێترین لێدوانیشدا (دیکۆ) ئەفسانەی پێشتری یانەی بارسێلۆنا و بەڕێوبەری وەرزشی ئێستای ئەو یانەیە بە میدیاکانی وت؛ من بەتەواوی پاڵپشتی قسەکانی بەڕێز فلیک دەکەم،ناکرێ ئێمە لەو کاتە هەستیارانەدا تووشی ئاڵۆزی لەو شێوەیە بین،وەلێ دەبێت تێگەیشتنی زیارتر هەبێت لەنێوان یانەکان و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

 

جێگای ئاماژەیە لامین یەماڵ ئەگەری بەشداری کردنی بۆ یاری بەرامبەر نیوکاسڵ لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ بۆتە مەحاڵ و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لامین لەو یاریەش بەشداری ناکات،کە ئەمە یەکەمجارە ڕوودەدات لامین نەتوانێ یاری بۆ بارسێلۆنا بکات بەهۆی پێکانەوە لە دوای مانگی یەکی ئەمساڵ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا دەدات

یاسین

یاریگای کامپ نۆ کارەساتی تێدا دروست دەبێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. جۆن ستونز بەم لێدانەی سەر مانسیتی ڕزگارکرد

یاسین